تیمى بایدن: 6 رۆژى تر كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت راده‌گه‌یه‌نین

جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AP
SNN
تیمى جۆو بایدن، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد: له‌گه‌ڵ جه‌ژنى سوپاس گوزاریدا كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت راده‌گه‌یه‌نین.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى تیمى جۆو بایدن، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا رایانگه‌یاند: “تاوه‌كو ئێستا ئیداره‌ى كۆشكى سپى و تیمى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان پێوه نه‌كردوون بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریمان بكه‌ن له قۆناغى گواستنه‌وه‌دا بۆ كۆشكى سپى”.
ئاشكراشیانكرد: “سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ جه‌ژنى سوپاس گوزارى كه ده‌كه‌وێته رۆژى 26ى تشرینى یه‌كه‌م، هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆتا پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م مانگه كابینه‌ى نوێى حكومه‌ته‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات”.
تیمى جۆو بایدن بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو: “كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت كابینه‌یه‌كى ههمهجۆر ده‌بێت، چونكه ده‌یه‌وێت گوزارشت بكات له هه‌مه‌جۆرى ده‌نگى هاووڵاتییانى ئه‌مریكا و بێ جیاوازى خزمه‌ت به هه‌مووان بكات”.
قسه‌كانى تیمى بایدن له‌كاتێكدایه كه كهیڵى ماكنهینى، وته‌بێژى كۆشكى سپى ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “زۆركات ئێمه ده‌بیستین كه ده‌ڵێن: سه‌رۆك تره‌مپ وتوویه‌تى: ده‌سه‌ڵات رادهستناكهم، به‌ڵام ئه‌مانه ته‌نیا قسه‌ى خه‌ڵكه و هیچ بنه‌مایه‌كى راستى نییه، من دوو ساڵه له كۆشكى سپى كارده‌كه‌م، ده‌زانم سه‌رۆك تره‌مپ چۆن بیرده‌كاته‌وه و لێره چى رووده‌دات، بۆیه ئه‌وانه ته‌نیا قسه‌ن”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
40 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
40 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









