سەرۆکی پێشووی پەرلەمان: تا ئیسرائیلی گەورە دروستنەبێت ئەمریکا لە عێراق ناکشێتەوە

سوپای ئەمریکا لە عێراق
SNN
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی بەردەوامە لە کاولکردنی عێراق “لەچوارچێوەی پیلانێکی ئاینیی سەهیۆنیدا” وەکخۆە دەڵێت.
مەحمود مەشهەدانی لە چاوپێکەوتنێکدا باسی ئەوەیکردووە “ئەو پیلانە ئاینییە سەهیۆنییە مەبەست لێی دروستکردنی ئیسرائیلی گەورەیە و لە پاشدا سڕینەوەی عێراق لەسەر نەخشەکان”.
وتیشی: “ئەمریکا بە فەرمانێکی ئاینیی جولەکە هات و عێراقی داگیر کرد، ئەو پەیڕەوە ئاینییەش مەرامێتی ئیسرائیلێکی گەورە لە فوراتەوە بۆ نیلی گەورە دروستبکات و شاری بابل و ئاشوریش تەخت بکات”.
مەشهەدانی دەڵێت: “ئەمریکا لە ناوخۆی عێراقەوە رێنوێنیی دەکرێت و هەماهەنگیی هەیە لەگەڵی، تا زۆرترین ماوە لە عێراق بمێنێتەوە”.

محمود مشهداني
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









