جێگرەکەی قاسم سلێمانی ماوەی هەفتەیەکە دوور لەچاوی میدیاکان لە بەغدایە

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس
SNN
لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە شاری بەغدایە و درێژکردنەوەی ماوەی راگرتنی هێرشی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا باسکردووە، ئەویش دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا شکێنرا.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت باسی ئەوەشیکردووە کە قائانی لەگەڵ بەرپرسە عێراقییەکان دۆسیەی گرووپە چەکدارەکانی گەنگەشە کردووە کە لە پێش هەڵبژاردنەکەی ئەمریکاوە رێککەوتن کرابوو هیچ هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکان ئەمریکا نەکرێت لە عێراق.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق هەفتەی رابردوو رایگەیاند “لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری بەغدا زیاتر لە پێنج مووشەکی جۆری کاتیۆشا کەوتنە خوارەوە لە ناو ناوچەی سەوز”.
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە جێگرەوەکەی سلێمانی چاوی بە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کەوتووە و پشتیوانی تارانی بۆ کابینەکەی دووپاتکردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان قائانی هەوڵدەدات گرووپە چەکدارەکان رازی بکات هێرشەکانیان بۆ سەر باڵیۆزخانە و بارەگا ئەمریکییەکان رابگرن.
دوای 5 هەفتە بۆ یەکەمجار هەفتەی رابردوو هێرشی مووشەکی کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، ئەویش پاشئەوەی گروپی (مقاوەمەی عێراقی) رۆژی 10ی مانگی رابردوو وەستاندنی هێرشەکانی راگەیاندبوو بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا.
میدیای عێراقی نزیک لە ئێران بە جۆرێکی دیکە باسی سەردانی فەرماندەی فەیلەقی قودس دەکەن بۆ عێراق و دەڵێن بۆ زانینی دوایین لێکۆڵینەوەکانە لە دۆسیەی کوژرانی قاسم سلێمانی کە مانگی کانونی دووەمی ساڵی پار لە فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









