شارەزایەکی دۆسیەی عێراق دەبێتە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

ستافی ئیدارەی سەردەمی ئۆباما
SNN
ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردووەتەوە کە جۆو بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بە نیازە ئەنتۆنی بلینکن بکاتە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە پێشتر لە کۆشکی سپی بووە و شارەزایە بە دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق.
ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە کە ئەنتۆنی بلینکن رەنگە رۆژی سێشەممە بە میدیاکان بناسێنرێت، سەرەڕای ئەوەی تیمەکەی بایدن تائێستا هیچ روونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە.
لەلایەکی دیکەوە یاریدەدەرێکی پێشووی بایدن کە رەتیکردەوە ناوی ئاشکرابکرێت بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی وتووە “بە ئەگەرێکی زۆرەوە بلینکن دەبێتە وەزیری دەرەوە لە کابینەکەی بایدن-دا”.
لەسەر ئەو بابەتە محەمەد عەلی حەکیم وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق دەڵێت: “ئەنتۆنی بلینکن بۆ وەزیری دەرەوە گونجاوە، چونکە ئاشنا و شارەزایە بە عێراق، هاوکات جیک سلۆڤان دەبێتە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی”
دەشڵێت: “پێشتر بلینکن لە ئیدارەی ئۆباما ئەرکی هەبووە و لە دۆسیەی عێراقدا شارەزایی تەواوی هەیە”.
پێنجشەممەی پێشوو، بایدن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “خۆی یەکلاکردووەتەوە لە دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ پۆستی وەزیری خەزێنەی ئەمریکا، هەفتەی داهاتووش ناوی ئەو کەسە ئاشکرا دەکات”.
بایدن لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی 2020 دا، کاندیدی دیموکراتەکان بوو بۆ سەرۆکی ئەمریکا و بە براوەی هەڵبژاردنەکان دادەنرێت لەلایەن ڕاگەیاندنەکانەوە، بەگوێرەی ئەنجامی جیاکردنەوەی دەنگەکان، گەر ببێتە سەرۆک ئەوا چل و شەشەمین سەرۆکی ئەم وڵاتە دەبێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









