دوای هەڕەشەکەی خامنەیی باڵیۆزخانە و نێردە ئیسرائیلییەکان لە جیهان کەوتنە ئامادەباشییەوە

سەربازێکی ئیسرائیلی
SNN-
میدیا ئیسرائیلییەکان ئەمڕۆ شەممە رایانگەیاند “هەموو نێردە و باڵیۆزخانە و کونسوڵگەرییەکانی وڵاتەکەی لە تەواوی جیهان ئاستی خۆپارێزییە ئەمنییەکانی خۆیان بۆ بەرزترین بەرز کردووەتەوە”.
وەزارەتی بەرگریی ئێران دوێنێ هەینی رایگەیاند، زانایەکی ئەتۆمی و مووشەکیی ئێران بەناوی موحسین فەخریزادە لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران کوژرا.
دوای ئەو رووداوە، حسێن دەهقان راوێژکاری باڵای سەربازیی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئیسرائیل-ی بە کوشتنی فەخریزادە تۆمەتبار کرد.
کوژرانی موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی ئێران، کاردانەوەی بەرپرسانی ئەو وڵاتەی بەدوای خۆیدا هێنا، لەنێویشیاندا سەرۆک ئەرکانی ئێران کە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە بکوژانی دەکات.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت: ئاماژەی جددی هەن کە ئیسرائیل لە پشت کوژرانی ئەو زانایاوەبێت.
کەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە پلەی ئەمنیی بارەگای باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و مەترسیی هەڕەشە بۆ سەر گیانی کارمەندەکانی هەیە.
لەنێوان ساڵانی 2010 بۆ 2012، چوار زانای بواری ئەتۆمیی ئێران بەناوەکانی “مەسعود عەلی موحەممەدی، مەجید شەهریاری، داریوش رێزائینجاد و مستەفا ئەحمەدی رۆشان” “تیرۆر” کران. هاوکات زانایەکی دیکەی ئێرانی بەناوی فەرەیدوون عەباسی، لە هەوڵێکی کوشتن بە برینداری رزگاری بوو.
عهلى خامنهیى، ڕابهرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران ئەمڕۆ “تۆڵهى كوشتنى موحسین فهخریزاده، زاناى ئهتۆمى ئێران دهكهینهوه و ئهوانهى دهستیان له كوشتنیدا ههبووه بهسزایان دهگهیهنین”.
فەخریزادە بە باوکی ئەتۆمی ئێران دەناسرا و، بووە چوارەم زانای ئەتۆمی، کە پەیوەندیی بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانەوە هەبێت و تیرۆر بکرێت، پێش ئەو هەریەک لە: مەجید شەهریاری، ئەحمەدی رۆشن و داریۆش رەزائینەژاد تیرۆر کراون.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









