هەوڵدەدرێت پارە بلۆککراوەکانی عێراق بگەڕێندرێتەوە

دراوى دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: MEE
SNN
رۆژنامەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، هاوپەیمانێتی ئابووری نێودەوڵەتی کە لەم ماوەیەدا دامەزراوە، لە هەوڵدایە 150 ملیار دۆلار بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە کە لە ساڵی 2003 دا لە بانکەکانی دەرەوەی وڵات لەلایەن ئەمریکاوە بلۆککراوە.
ئەو هاوپەیمانێتییە کە کاروباری گەڕاندنەوەی ئەو پارەیەی لەئەستۆ گرتووە، مانگی رابردوو لەلایەن مستەفا کازمییەوە دامەزراوە، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ لەندەن، پێکهاتووە لە نوێنەرانی حەوت وڵات، هەروەها نوێنەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی و بانکی ئابووری بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی تێدایە، هاوکات وەزارەتی دارایی عێراق و بانکی ناوەندی عێراق و لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی تێدایە.
هاوپەیمانێتییەکە هەموو سێ مانگ جارێک کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە ئابوورییەکان لە عێراق و نەخشەرێگایەک دەخاتەڕوو بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە چاکسازی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەپێناو سەقامگیرکردنی رەوشی دارایی وڵاتەکە.
بەگوێرەی راپۆرتێكەی ئەلمۆنیتەری ئەمەریكی، هاوپەیمانێتییەکە لە هەوڵی گەڕاندنەوەی 150 ملیار دۆلاری بلۆککراوی رژێمی بەعسدایە بۆ ئەوەی ئابووری وڵاتەکە لە داڕمان رزگاربکات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









