
خوان لاپۆرتا
SNN Sport
خوان لاپۆرتا سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆکایەتی یانەکەی پێشوو ئەمڕۆ راگەیاندوو بەڵێنی گەورە بە هاندەران دەدات.
لە نوێترین لێدوانیدا لاپۆرتا دەڵێت:”ئەمڕۆ خۆم بۆ سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە دەپاڵێوم،ئێمە بەرشەلۆنەمان خۆشدەوێت،دوێنێ یانەکە تەمەنی بووە 121 ساڵ، هەست و سۆزێکی زۆر لێرە هەیە،ئەمڕۆ ئێمە لەم شوێنە مێژوویەداین، چونکە مێژوو نوێگەری کۆدەکاتەوە”.
دواتر وتی:” ئێمە پلانمان هەیە و یانەکە گۆڕانکاری پێویستی پێیەتی،پلانی ئەوەمان هەیە کار بکەین و تەنیا کارکردن بێت، پلانی ئەوەمان هەیە یانەکە بهێنینەوە بۆ پێشەوە، ملیۆنان شوێنکەوتووی یانەکە هەیە هیوادارن قۆناغێکی نوێی شکۆدار بە دەستبهێننەوە،پێویستە لاماسیا بە دانانی ستراتیژێکی تەواو بگەڕێنینەوە، جارێکی تر بیکەینەوە بە قوتابخانەیەکی جیهانی، زۆر لە یاریزانە یەکلاکەرەوەکان لە لاماسیاوە هاتوون، وەکوو بۆیان و فابریگاس و خۆرکێرا”.
هەروەها وتی:” کاتێک یاریزانێک درێسی ئەم یانەیە دەپۆشێت، دەبێت لەبەرکردنی درێسەکە و بە تەوای ئاگاداری لۆگۆکەی بێت،کار دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی هەیمەنەی خۆمان لە خولی یانە پاڵەوانەکان، ئەمە هەموو وەرزێک دەبێتە ئامانجی ئێمە،کار لە سەر باری ئابووری دەکەین،کار دەکەین رێگای نوێ بۆ بە دەستهێنانی داهات بدۆزینەوە،پلانم ئەوەیە دڵخۆشی هاندەران بگەڕێنمەوە، ئەمە تەنیا بەڵێنی هەڵبژاردن نیە،ئەوە پابەندبوونێکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییە،تاکە رێگا بۆ سەرکەوتن ئەوەیە بە سەختی کار بکەین،کەسانی شارەزا باشتر ئەو کارە دەکەن، ئێمە ناترسین”.
لە کۆتایدا وتی:”مێژووی یانەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکان سەرکەوتوو بووە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا پێچەوانەکەمان بینی، پێویستە ئەو بڕیارانەی کە ئێمەیان خستە سەر لوتکەی جیهان دەربکەین،سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە بۆ من شەرەفێکی گەورەیە،ئێمە گواردیۆلامان کردە راهێنەر، چووین بۆ ماڵی میسی و بۆ باوکیمان روونکردەوە پرۆژەی نوێی یانەکە و ئەو یاریزانانەی کە دێنە بەرشەلۆنە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









