لەدوای کوژرانی فەخریزادە؛ نەسروڵا خۆی حەشارداوە

SNN
بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل، لەدوای کوژرانی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی لە نزیک تاران، لەئێستادا حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتی حزبوڵا خۆی حەشارداوە.
کەناڵ 13 ی ئیسرائیلی بە سوودوەرگرتن لە زانیارییە هەواڵگرییەکان ئەوەی ئاشکراکردووە: حەسەن نەسروڵا لە ئێستادا تەواوی جموجوڵەکانی راگرتووە، ئەوەش لەسەر راوێژی تیمی ئەمنی خۆی بووە.
ئەو میدیا ئیسرائیلییە ئەوەی نوسیوە: “کردنەئامانجی نەسروڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەگەرچی بەکارێکی دژوار دانانرێت بەڵام مەترسی هەیە ببێتە هۆی دروستبوونی پشێوییەکی زۆر لە ناوچەکەدا”.
کوژرانی فەخریزادە کاردانەوەی زۆری لەناوخۆی ئێران و جیهان دروستکردووە، لە دوایین لێدوانیدا عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند: “فەخریزادە بە چەکێکی ئەلیکترۆنی و لەدوورەوە کۆنتڕۆڵکراو کوژراوە”، ئەوەش گومانی ئەوەی کە یسرائیل لە پشت کوژرانی ئەو زانایەوەبێت هێندەی دیکە زیاددەکات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









