تۆمارێکی دەنگی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی کاردانەوەی لێکەوتەوە

SNN
تۆمارێکی دەنگی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی کە هەڕەشە لە هاووڵاتییان دەکات کە ئاڵای داعش دانەگرن، کاردانەوەی لێکەوتەوە و کازمیش فەرمانیکردووە لێکۆڵینەوەی لەبابرەوە بکرێت.
لە تۆمارە دەنگییەکەدا بەرپرسێکی حەشدی شەعبی هەڕەشەی بڕینی دەستی هەر کەسێک دەکات کە ئاڵاکانی حەشدی شەعبی و وێنەی ئەبومەهدی ئەلموهەندیس لە شەقامەکانی پارێزگای ئەنبار دابگرێت.
شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانیکردووە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت لە وەزارەتی بەرگری و هەواڵگری و ئاسایش و ئاسایشی حەشدی شەعبی بۆ لێکۆڵینەوە لەو تۆمارە دەنگییە کە دەوترێت بەرپرسێکی حەشدی شەعبی بووە لە پەیوەندییەکیدا لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار ئەو قسانەی کردووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









