
SNN-بڕیار محەمەد
دوای دوو رۆژ لە مانەوەیان لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندەکەی هەرێم دەگەڕێنەوە بۆ هەولێر، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرادەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە SNNی راگەیاند: شاندە تەکنیکیەکەی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو سەردانی بەغدایان کردووە و گفتوگۆیەکی کەم لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغداوە کراوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: سبەینێ کاتی سەردانەکەی شاندی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا دیاریدەکرێت.
وهفدهكهى ههرێم تەکنیکیی بوو بۆ دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرەو بەغدا بەڕێکەوت کە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومهتى هەرێم سهرۆكایهتى دهكردو هەریەک لە(خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغداو عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیو بەدواداچون لە حکومەتی هەرێم) هاوڕێیهتى شێخ جهنابیان دهكرد.
لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ ڕەزامەندیی کورد پڕۆژەیاسای قەرزی بۆ کورتهێنانی بودجە پەسەندکرد، بەپێی یاساکە هیچ پشکێک لەو قەرزە بۆ هەرێمی کوردستان دیارینەکراوە، هاوکات ڕادەستکردنی هیچ بڕە نەوتێکیش لەسەر هەرێمی کوردستان نەسەپێنراوە، بەڵکو دانراوە کۆمپانیای سۆمۆ دیاریبکات ئهویش دواى گفتوگۆ لهگهڵ ههرێم.
ئەمە حەوتەم سەردانی شاندی هەرێمە بۆ بەغدا سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان، تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









