گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 5/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (5/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- بۆ ئەوەی ئاهەنگەکە بەردەوام بێت.
- بەرشەلۆنە بە تۆمارکردنی 11 گۆڵ و بە بێ ئەوەی لە کۆتا 3یاریدا گۆڵی لێ بکرێت، دەیەوێت بە هەنگاوێکی تۆکمەترەوە بەردەوام بێ.
- میسی و تیرشتیگن و کۆتینیۆ دژی قادش دەگەڕێنەوە، دوای ئەوەی لە یاری خولی یانە پاڵەوانەکان پشوویان پێدرا.
- ریاڵ مەدرید رووبەڕووی سڤییا دەبێتەوە و زیدان یاری بۆ داهاتووی خۆی دەکات.
- ریاڵ مەدرید بە بێ رامۆس یاریەکەی ئەنجام دەدات و ئەو یاریزانە سەفەری سڤییای نەکرد.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بۆ پێلی بڕۆ.
- دوای پشوودانی ، میسی دەگەڕێتەوە و ئامادەیە بۆ شکاندنی ژمارەکەی پێلی و گەیشتن بە گۆڵی ژمارە 643 لەگەڵ یەک یانەدا، کە تا ئێستا میسی 643 گۆڵی کردووە.
- زیدان:” من هیچ کات هەستم بە بێزاری نەکردووە،تەنانەت کاتێک راهێنەریش بووم”.

مارکا:
- زیدان:” من خۆم بە دەستلێنەدراو نابینم”.
- “با دڵنیاییەوە ئەمە بەرەو پێشەوە ببەین”.
- راکیتچ:” دەزانین ریاڵ مەدرید دەتوانێت چی بکات”.
- ریاڵ مەدرید لە ئەندەلوس دەبێتە میوانی یانەی سڤییا و لە 31ی تشرینی یەکەمەوە یانەی شاهانە نەیتوانیوە بردنەوە تۆماربکات.
- دژی ڤەلەد وەلید سوارێز دەگەڕێتەوە و کێشەی گۆڵ نەکردن چارەسەر دەکات.

ئاس:
- زیدان:”هەست بە هێز دەکەم، بەڵام دەشزانم لە کوێم”.
- سەربازەکانی زیدان رووبەڕووی یەکەم یاری کۆتایی دەبنەوە بەرامبەر بە سڤییاو دواتر دژی مونشنگلادباخ و ئاتلەتیکۆمەدرید.
- رامۆس هەرچەندە لەگەڵ یانەکە راهێنانی کرد، بەڵام سەفەری سڤییای نەکرد،ماریانۆ دیاز و یۆڤیچیش لە دەرەوەی لیستەکە بوون.

هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









