
ئیدن هازارد و پێرێز
SNN Sport
دوای ساڵ و نیوێک لە پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدەوە، لە یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە، گرێبەستی ئیدن هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید تا ئێستا بە شکست ناودەبرێت، ئەمەش بەهۆی زۆری پێکانەکان و دەرنەکەوتنی بە ئاستێکی بەرز.
رۆژنامەی ئاس لە رووی داراییەو ئەم مامەڵەیە شیدەکاتەوە، کە بارگرانییەکی قورسە لەسەر خەزێنەی یانەی ریاڵ مەدرید کە گواستنەوەی بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی تێچووە.
هازارد پێش چەند رۆژێک تووشی نۆیەم پێکان بوو، کە تێیدا یەکێک لە پێکانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەو تا ئێستا ژمارەکانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید زۆر لاوازن،لە 28 یاری کە تێیدا بەشداری کردووە،تەنیا 1680 خولەک یاری کردووە،توانیویەتی تەنیا 3 گۆڵ بکات و 7 پاسی یەکلاکەرەوەی هەبووە.
گرێبەستی هازارد بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ و لەگەڵ مووچەی 18 مانگی، 134.4 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەکە کەوتووە، واتە نرخەکەی بۆ هەر خولەکێک 72.258 یۆرۆ بووە.
هەروەها بۆ هەر یارییەک ئەو یاریزانە ئەنجامی داوە، 4.8 ملیۆن یۆرۆ لەسەر ریاڵ مەدرید کەوتووە، هەموو گۆڵێکی 44.8، ملیۆن یۆرۆ کەوتووە،هەموو پاسێکی گۆڵی 19.2 ملیۆن یۆرۆ کەوتووە.
هازارد مووچەیەکی ساڵانەی 24 ملیۆن یۆرۆی لە ئێستادا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید وەردەگرێت.
لە لایەکی ترەوە، ریاڵ مەدرید بە هۆی کۆرۆناوە مووچەی یاریزانەکانی بە رێژەی لە %10 کەمکردووەتەوە،ئەگەر وەرزەکەش تەواو نەکرا بۆ لە %20 کەمیدەکاتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









