لە هێرشێکدا بۆ سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو هاوسەری ژنە پەرلەمانتارێکی عێراق کوژرا

هودا سەجاد-ی پەرلەمانتار
SNN
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکردووە “چەند کاسێکی نەناسراو سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بە چەقۆ هێرشیان کردووەتە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری دیوانیە و خاوەنەکەیان کەشتووە”.
لە هێرشەکەدا بە چەقۆ خاوەنی نووسینگەکە بە ناوی مەهدی عیتابی هاوسەری پێشووی هودا سەجاد-ی پەرلەمانتار کوژراوە کە نووسینگەکەی دەکەوێتە گەڕەکی عروبەی ناوەڕاستی شاری دیوانیە.
سەرچاوە ئەمنییەکە باسی ئەوەشی کردووە کە یەکێک لە پاسەوانەکانی نووسینگەکەش بریندارە و بڕە پارەیەکی زۆریش لەلایەن هێرشکارەکانەوە براوە و پۆلیس بەدوایاندا دەگەڕێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









