هاوسەرەکەی موعجیزە ئاسا رزگاری بووە.. وردەکاریی کوژرانی زانا ئەتۆمییەکە ئاشکرا بوو

موحسین فەخریزادە
SNN
لە چاوپێکەوتنێکیاندا بۆ میدیای ئێران کوڕەکانی موحسین فەخریزادە زانا ئەتۆمییەکەی ئێران وردەکاریی کوژرانی باوکیان دەگێڕنەوە.
رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل لە زاری کوڕەکانی فەخریزادەوە باسی ئەوەیان کردووە کە دایکیشیان لەگەڵ باوکیاندا بووە کاتێک رووداوەکە روویداوە، بەڵام موعجیزە ئاسا رزگاری بووە لە مردن.
رۆژی 27ی مانگی رابردوو وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند، زانایەکی ئەتۆمی و مووشەکیی ئێران بەناوی موحسین فەخریزادە لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران کوژرا.
دوو کوڕەکەی فەخریزادە وتووشیانە “باوکیان بە 4 بۆ 5 فیشەک پێکراوە و لەو کردەیەدا دەمودەست گیانیلەدەستداوە و بۆ کەناڵی ئیریب-ی ئێرانییان ئاشکرا کردووە دایکیان لەتەک باوکیانەوە بووە لەناو ئۆتۆمبێلەکە بێئەوەی هیچ زیانێکی پێ بگات قوتاری بووە”.
دوو کوڕەکەی فەخریزادە کە ناویان ئاشکرا نەکراوە، باسی ئەوەشیان کردووە کە پاسەوانەکانی باوکی پێیانوتووە کە لەو رۆژەدا خۆی ئۆتۆمبێل لێ نەخوڕێت، بەڵام رازی نەبووە.
دوای ئەو رووداوە، حسێن دەهقان راوێژکاری باڵای سەربازیی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئیسرائیل-ی بە کوشتنی فەخریزادە تۆمەتبار کرد.
کوژرانی موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی ئێران، کاردانەوەی بەرپرسانی ئەو وڵاتەی بەدوای خۆیدا هێنا، لەنێویشیاندا سەرۆک ئەرکانی ئێران کە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە بکوژانی دەکات.
لەنێوان ساڵانی 2010 بۆ 2012، چوار زانای بواری ئەتۆمیی ئێران بەناوەکانی “مەسعود عەلی موحەممەدی، مەجید شەهریاری، داریوش رێزائینجاد و مستەفا ئەحمەدی رۆشان” “تیرۆر” کران. هاوکات زانایەکی دیکەی ئێرانی بەناوی فەرەیدوون عەباسی، لە هەوڵێکی کوشتن بە برینداری رزگاری بوو.
فەخریزادە بە باوکی ئەتۆمی ئێران دەناسرا و، بووە چوارەم زانای ئەتۆمی، کە پەیوەندیی بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانەوە هەبێت و تیرۆر بکرێت، پێش ئەو هەریەک لە: مەجید شەهریاری، ئەحمەدی رۆشن و داریۆش رەزائینەژاد تیرۆر کراون.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









