میدیای فەرمی عێراق ’’ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا’’ی پشتڕاستکردەوە

لۆگۆى حكومهتى عێراق و حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی لە هەواڵێکیدا جەخت لە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ دەکاتەوە و دەڵێت “ڕێککەوتنەکە بەشێوەیەکە گەرەنتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات لە بەرامبەر ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان بە بەغدا.
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەى دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاندووە: هەردوو حکومەتی ناوەندی و هەرێم ڕێککەوتوون لەسەر کارکردن بەو ڕێککەوتنەی لە بودجەى ساڵی 2020دا جێگیرکرا، بەڵام لە پەرلەمان پەسەند نەکرا.”
وتیشی “ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەکە کە هەرێمی کوردستان دەبێت مانگانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان ڕادەست بکات لە بەرامبەردا بەغداش بودجەى هەرێمی کوردستان دەنێرێت کە ڕێژەکەى 12.67%یە کە ڕێککەوتنەکە سەرەتاییە و دەخرێتە ناو پڕۆژەیاسای ساڵی 2021”
سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021، سەفار وتی: “لەیەکگەیشتنی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتەئاراوە، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە چوارچێوەی ئەو پرنسیپانەی کە لەسەری ڕێککەوتووین.”
ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا جارێکی تر بەهۆی تێپەڕاندنی یاسای کورتهێنانی دارایی سەری هەڵدایەوە کە حکومەتی عێراقی دەستکراوە کرد بە قەرزکردن بۆ دابینکردنی مووچە، یاساکە جارێکی تر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی کوردستانی بەستەوە بە پابەندبوونی هەرێم بە ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان، بۆیە شاندێکی تەکنیکی هەرێم لە چەند رۆژی رابردوو سەردانی بەغدایان کرد، لەم سەردانەدا لێكتێگەیشتنی باش هەبوو تا ئەوەبوو دواجار توانرا بە رادەستکردنی نەوت و نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان هەرێم و ناوەند رێکبکەون.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









