“هیچ لایهنێكى عێراق دژى رێككهوتنى ههرێم و بهغدا نییه”

لۆگۆى حكومهتى عێراق و حكومهتى ههرێم | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی زانیاری نوێ لەبارەی دانیشتنەكەی سەرۆكوەزیران و لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ SNN ئاشكرا دەكات و دهڵێت: “هیچ لایەنێكی عێراقی دژی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا نییه و سەرۆكوەزیرانیش داوای كردووە بەپەلە شاندێكی هەرێم بێنه بەغدا.
مەریوان نادر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: “لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی سەرۆكوەزیرانی عێراق و هێز و لایەنە سیاسییەكان، هەموو لایەك نیەتپاكی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی، بەغدا ئامادەبێت بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ههرێم، بۆ ئەو مەبەستەش هەر دوێنێ لە كۆبوونەوەكەدا دواكراوە شاندێكی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ حكومەتی عێراق بگەنە رێككەوتن”.
وتیشى: “لە كۆبوونەوەكەی دوێنێدا بڕیاردراوە ئەگەر حكومەتی هەرێم نیەتی هەیە لەگەڵ بەغدا رێكبكەوێت با ئەو شاندەی دەینێرێتە بەغدا بەشداری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بكات بۆ ئەوەی بتوانن بە هەردوولا بەسەر ناكۆكییەكاندا زاڵببن و بگەنە رێككەوتنێك كە هەردوولایەنی بەغدا و هەرێم پێوەی پابەندبن نەوهكو تەنیا یەك لایەن پابەند بێت”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی لایەنە سیاسيیەكانی عێراقدا لەگەڵ سەرۆكوەزیران هیچ لایەنێكی سیاسی دژایەتی ئەوەی نەكردووە كە بەغدا لەگەڵ هەرێم رێكبكهوێت، بەڵام بەو مەرجەی كە ئەو رێككەوتنەی دەكرێت گەرەنتی ئەوەی لەگەڵ بێت كە هەرێم پابەندی رێككەوتنەكە بێت، چونكە ناكرێت عێراق پارە بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام هەرێم هیچ داهاتێك رادەستی عێراق نەكات، لەكاتێكدا عێراق بۆ خۆی قەرز دەكات بۆ دابینكردنی مووچە”.
دوێنێ سێشهممه سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵهبانى، جێگری سەرۆكی حکومەت، بە SNNی راگەیاند: “بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، وەفدی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی بەغدا بكات، بەمەبەستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆكان و گەیشتن بە رێككەوتن لەبارەی كێشە ھەڵپەسێردراوەكان و بەتایبەت پرسی دارایی و جێگیر كردنی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









