SNN
حکومەتی ناوەندی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەبارەی چەند کەیسێک دەکەن کە هەنتەر بایدن، کوڕی جۆو بایدنی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا تێوەیگلاوە.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویاکردووەتەوە، لە ئێستادا کە هەڵبژاردن لە ئەمریکا کۆتایی هاتووە، بەرپرسانی فیدراڵی ئەمریکا دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر چەند رێککەوتنێکی بازرگانی کە کوڕەکەی بایدن کردوویەتی، کەیسەکانیش هیچ پەیوەندییەکیان بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە نییە.
دەزگای ئێف بی ئای، لەگەڵ دەزگای لێکۆڵینەوەی تاوان (ئای ئاڕ ئێس) کار لەسەر کەیسەکان دەکەن و ئامادەکاری دەکەن بۆ وەرگرتنی وتە لەو کەسانەی کە تێوەگلاون یان شایەتی دەدەن.
یەکێک لەو تۆمەتانەی کە رووبەڕووی هەنتەر بایدن بووەتەوە ئەگەری پێشێلکردنی یاساکانی باج و سپیکردنەوەی پارەیە، لە رێککەوتنێکیدا کە لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی بیانی کردوویەتی لە نێویشیاندا چین.
ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا لێکۆڵینەوە لە هەنتەر دواخرا بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی ئەمریکا نەبێت.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
12كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









