خۆپیشاندانەکان هێندەی تر جوڵەی ئابووری بازاڕەکانیان پەکخستووە

وێنە: محەمەد مستەفا
SNN-محەمەد مستەفا
نەبوونی مووچە و قەیرانی دارایی جوڵەی بازرگانی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانی بە ڕادەیەکی زۆر لاواز کردووە، لە ئێستاشدا خۆپیشاندانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هێندەی تر ئەو جوڵە ئابووریەی لاوازتر کردووە و دوکاندار و خۆپیشاندەرانیش پێشبینی ئەوە دەکەن تا حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی بەغدا نەگاتە ڕێکەوتی کۆتای لەسەر مووچە ، ئەوا ئەم دۆخە چەق بەستووە ئابووریە و ناڕەزای هاووڵاتیان بەردەوام دەبێت .
” ماوەی 5 ڕۆژە دوکانم وەک پێویست نەکردۆتەوە “
جێگر محەمەد دوکاندارێکی بازاڕی ڕانیە بە snn ی راگەیاند: لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندان و گرژیەکانی ئەمجارەی ڕانیە بۆ ماوەی 5 ڕۆژە تەنیا لە بەیانیان توانیومە دوکان بکەمەوە، چونکە دوای نیوەڕۆیان بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە ناچار دەبین دوکانەکان دابخەین .

ئەو دوکاندارە دەشڵێت “داخستنی دوکانیش بۆ ئەوانی دوکاندارن زیانی گەورەیە چونکە زۆربەی دوکاندارەکان کرێی مانگانەی دوکانەکانیان لە نیوان 700 هەزار دینار بۆ زیاتر لە 1 ملیۆن دینارە بە گشتی ئەو گرژیانە هێندەی تر جوڵەی بازاڕی پەکخستووە “.
” دەکرێت خۆپیشاندان بکرێت و دوکان و بازاڕیش دانەخرێن “
ئاکام محەمەد گەنجێکی خۆپیشاندەری ڕانیەیه و بە SNN ی راگەیاند: داواکارم خۆپیشاندانی هێمانە ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی هیچ کەس خوێنی نەڕژێت و هەمیش دوکان و بازاڕەکان دانەخرێن، بەڵام بەگشتی چارەسەری ئەم دۆخە تەنیا ڕێکەوتنی کۆتایی حکومەتی هەرێمە لەگەڵ بەغدا لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە هەموو مانگیدا “.

” خۆپیشاندان بەوەرهێنانی بیانی و ناوخۆی لە هەرێم دوور دەخاتەوە “
دکتۆر نیهاد خالید پسپۆڕ و شارەزای ئابووری بە SNN ی راگەیاند: “خۆپیشاندان جوڵەیەکی سیاسیە، هەر جوڵەیەکی سیاسیش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئابووری هەیە، کاتێک خۆپیشاندان له هەرێمی کوردستان هەبێت دەبێتە هۆی لاوازی کەرتی ئابووری، ئەمەش وا دەکات وەبەرهێنانی بیانی و ناوخۆیش لە هەرێمی کوردستان پاشەکشە بکات، لە کاتێکدا کە بەهۆی قەیرانی دارایی لە ئێستا لە هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەختی ئابووریدا تێپەڕ دەبێت”.
ئەو شارەزایەی بواری ئابووری باس لەوەش دەکات: “بوونی خۆپیشاندان وا دەکات سەرمایەدارانی ناوخۆ کەمترین پارە بخانە بازاڕەوە چونکە ترسی لە دۆخی سیاسی و ئەمنی دەبێت ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری خراپی لەسەر جوڵەی بازاڕەکان دەبێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








