
زیدان
SNN Sport
سبەی شەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 13ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاری دێربی مەدرید میوانداری یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدی ئیسپانی دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 لە یاریگای دی ستیفانۆ ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی و یاریزانەکانی کرد.
زیدان لە کۆنگرەکە وتی:”هەموو کات ئێمە باسی کۆتاییەکان دەکەین، ئێستا یارییەکی تری کۆتایی هەیە،ئێمە لە یاری رابردوو بە شێوەیەکی باش یاریمان کردووە،دەمانەوێت بۆ یاری دێربیش بە هەمانشێوە ئامادەکاری بکەین،ئاتلەتیکۆمەدرید رکابەرن بۆ بردنەوەی نازناوی لالیگا، ئێمە ئەوە دەزانین، یارییەکی قورس دەبێت، بەرامبەرمان یانەیەکی نایاب هەیە، ئەمە ئەو یاریەیە دەبێت چێژی لێ وەربگرین، بیر لە ئەنجام نەکەینەوە”.
دواتر وتی:” هەموو راهێنەرێک بیرۆکەی خۆی هەیە، ناتوانم رۆڵێک بگێڕم کە هی من نیە، سیمیۆنی راهێنەرێکی نایابە،یاری دێربی یارییەکی تایبەتە و یاریزانەکانیش ئارەزووی ئەو کارەیان هەیە، ئەمە بێگومان کۆتاییە، هەلێکی ترە بۆ ئەوەی نیشانی بدەین کە ئێمە کێین، دۆخەکە دەزانین و دەمانەوێت خۆمان نیشان بدەین، ئاتلەتیکۆمەدرید کاری نایاب دەکەن،هەمووکات کێبڕکێی ئێمەی کردووە ئێستا بیر لەوە دەکەینەوە کە سبەینێ چی بکەین”.
لە بەردەوامی لێدوانەکانی وتی:” دەبێت هەموو یاریزانەکان بە تەواوی ئامادە بن، لە هەر کاتێکدا بەشداری بکەن، ئێمە تیمێکی گەورەمان هەیە،هەموو یارییەک دەمانەوێت براوە بین، ئێمە پاڵەوانی کۆتا نازناوین، دەمانەوێت بەرگری لێ بکەین، هەموو یارییەک چیرۆکێکی جیاوازە، بە دۆخێکی تایبەت تێدەپەڕین، لەوانەیە سبەی 5 گۆڕانکاری بکەین و لەوانەیە هیچیش نەکەین، لە کۆتا دوو یاری کاری باشمان کردووە، لە یاری سبەی دەمانەوێت جەخت لەسەر ئەوە بکەینەوە چیمان خستۆتەڕوو چیش دەکەین”.
لەسەر یاریزانەکانی وتی:”ئیسکۆ و مارسێلۆ لەلام متمانەیان لە دەست نەداوە، ئەوان لەم دواییە زۆر یارییان نەکردووە، بەڵام من پشتیان پێدەبەستم، هەموو سێ رۆژێک یارییەک دەکەین، دەبێت ئەوانیش هەڵبژێرین، بە شێوەیەکی باش راهێنان دەکەن، ڤاڵڤێردی و کارڤاخال سبەی لەگەڵمان دەبن، ئەوان بە شێوەیەکی ئاسایی مەشق و راهێنان دەکەن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









