مەرج و داواكارییەكانی هەرێم و بەغدا بۆ یەکتری دەگۆڕێت

شاندی هەرێم لە بەغدا | فوتۆ: ئەژی عومەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات لە ئێستادا داواكارییەكانی هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە ئەو ڕێژەی %12.67 ی وەك پشكی كورد دانرابوو، داوا دەکرێت بۆ %15 زیاد بكرێت.
د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ڕێژەی %12.67 ی كە باسی لێوە دەكرێت لە بودجەی گشتی عێراق دیاریكراوە وەك پشكی كورد كاتێك بوو كە لە یاسای بودجەی ساڵی 2019 عێراق تەنیا داوای ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی لە حكومەتی هەرێم دەكرد، بەڵام ئێستا سەقفی داواكارییەكانی عێراق بەرز بووەتەوە لە پاڵ ئەو 250 هەزار بەرمیلە داوای داهاتی لە %50ی ناوخۆ و هەروەها لە %50ی داهاتی خاڵە سنورییەكانیش دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە بەرامبەر زیادبوونی داواكارییەكانی عێراق، حكومەتی هەرێمیش لەڕێگەی شاندی دانوستانكارەوە رایانگەیاندووە كە ناكرێت عێراق داواكارییەكانی خۆی زیاد بكات بەڵام هەمان ئەو ڕێژەی %12.67 لە یاسای بودجە جێگیر بكرێت، بەڵكوو بە پێی دانیشتوانیش بێت دەبێت پشكی كورد لە %15 كەمتر نەبێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەم دۆخەی عێراقی تێكەوتووە گەڕانەوە بۆ داواكاری لە %17ی بودجەی گشتی وەك پشكی كورد داواكارییەكی ئاسان نییە و قابیلی قەبوڵكردن نییە، بەڵام هەموو شتێك قابیلی گفتوگۆو ڕێككەوتنە لە نێوان هەرێم و بەغدا، بۆیە زۆر گرنگە حكومەتی هەرێم لەڕێگەی شاندێكی تەكنینی زیاتر تیشك بخەنە سەر وردەكارییەكانی بودجە لە بودجەی سیادی و حاكیمە كە زۆرجار لەم بودجانەدا بڕێكی زۆر لەپارەی هەرێم دەبڕدرێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









