“پێویسته هه‌موو سه‌ركرده‌كانی جیهان باری له‌ناكاوی كه‌شوهه‌وا له وڵاته‌كانیان رابگه‌یه‌نن”

antonio guterres
SNN
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتارێکی ئەمڕۆیدا رایگەیاند: ئایا ده‌كرێت كه‌سێك هه‌بێت ئه‌وه ره‌ت بكاته‌وه كه ئێمه رووبه‌ڕووی دۆخێكی زۆر له‌ناكاو بووینه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ داوا له هه‌موو سه‌ركرده‌كانی جیهان ده‌كه‌م، باری له‌ناكاوی ژینگه‌یی له وڵاته‌كانیان رابگه‌یه‌نن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سنوورێك بۆ رێژه‌ی كاربۆن دابنێین.
له پێنجه‌مین ساڵیادی راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی پاریس بۆ ژینگه و كه‌شوهه‌وا، ئه‌مڕۆ لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وا به به‌شداری 70 سه‌ركرده‌ی جیهان به‌شێوه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاره بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ به‌رده‌وام بێت، ئامانجی ئه‌و لووتكه‌یه چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانه بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای زه‌وی.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









