دەستگیرکردنی ئەندامانی سەرایا خوراسانی بەردوامیی هەیە

SNN
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاشکرایکردووە کە هێزێکی تایبەتی حەشدی شەعبی هەڵمەتێکی دەستگیر کردنی بۆ سەر ئەندامانی هێزی سەرایای خوراسانی دەستپێکردووە.
سەرچاوە ئەمنییەکە باسی ئەوەشیکردووە کە لە هەڵمەتەکەدا نزیکەی بیست و پێنج ئەندام و سەرکردەی سەرایای خوراسانی دەستگیر کراون.
میدیای عێراقی رایگەیاندووە “کاتێک عەلی یاسری ئەمینداری گشتی سەرایاکە زانیوێتی هەڵمەتێکی دەستگیرکردن بۆ سەر گرووپەکەی دەستیپێکردووە، سەردانێکی بۆ سوریا هەڵوەشاندووەتەوە و خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی حەشدی شەعبی کردووە”.
ئەم دەستگیرکردنانە دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە دەستگیرکردنی حامید هادی جەزائیری، فەرماندەی پێشووی لیوای 18ی حەشدی شەعبی و میلیشیای سەرایا خۆراسانی نزیک لە ئێران، کە لەلایەن هێزێکی تایبەتی حەشدەوە لە بەغدا دەستگیر کرا.
سەرایای خۆراسانی، لە ساڵی 1995 لە پێکهاتەی چەکداری شیعەی عێراق دامەزراوە و بە ناڕاستەوخۆ بە ئێرانەوە بەستراوەتەوە و هەمان دروشمی سوپای پاسدارانی ئێرانی هەیە، کە لەسەرەتای ساڵی 2015 بە زیاتر لە سێ هەزار کەس مەزەندە دەکرا، ئێستا بەشێکە لە هێزی پێکهاتەی حەشدی شەعبی.
سەرایا خۆراسانی گرێدراوی ویلایەتی فەقێی ئێرانە و دوای پەسەندکردنی بە فەرمی لە ساڵی 2004 بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کردووە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









