ئەمریکا ئێران بە کوشتنی ئەفسەرێکی ئێف بی ئای تۆمەتباردەکات

SNN
ئەمریکا بۆ یەکەم جار ئێران تۆمەتبار دەکات بەوەی دەستی لە مردنی بۆب لیڤینسن، کارمەندی پێشووی دەزگای لێکۆڵینەوەی فێدراڵی، ئێف بی ئای هەیە.
بۆب لیڤینسن کە 13 ساڵ لەمەوبەر بێسەروشوێنبووە، ئێستا لەلایەن ئەمریکاوە ئۆباڵی مردنی دەخرێتەپاڵ ئێران، هەر بەوهۆیەش ئەمریکا 2 کارمەندی دەزگای ئیتڵاعاتی ئێرانی سزادا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، کریستۆفەر ڕەی، بەڕێوبەری ئێف بی ئای دەڵێت “حکومەتی ئێران پەیمانی دابوو کارئاسانی بکات و یارمەتیش بدات بۆ گێڕانەوەی بۆب لیڤنسن بۆ ئەمریکا بەڵام هەرگیز ئەو پەیمانەی جێبەجێنەکرد.”
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا کریستۆفەر ڕەی نوسیویەتی ” ڕاستییەکە ئەوەیە ئەفسەرانی دەزگای ئیتڵاعاتی ئێران و بە ڕەزامەندی گەورە کاربەدەستانی ئێران دەستیان هەبووە لە ڕفاندنی بۆب و هەروەهاش دەستبەسەرکردنی.”
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە سزای سەپاندۆتە سەر دوو کارمەندی ئیتڵاعاتی ئێران بە ناوی موحەمەد باسیری و ئەحمەد خازەیی و دەشڵێت ” ئەو دووانە بەشدارییان هەبووە لە ڕفاندنەکەدا هەروەها لە مردنی لیڤنسندا.”
ئاشکراکردنی ئەم دۆسێیە لە کاتێکدایە مانگێک و چەند ڕۆژێک ماوە تا جۆو بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەستبەکاربێت. ئیدارەی ترەمپ داوا لە بایدن دەکات ئازادکردنی 3 ئەمریکایی کە لە ئێران گیراون، بکاتە ئەرکێکی سەرەکی وەک بەشێک لەوەی وەها چاوەڕوان دەکرێت ببێتە دەستپێکردنەوەی هەوڵێکی دیپلۆماسی نوێ.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









