دوای ئەمریکا بەریتانیاش بەنیازە سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە

سوپای پاسدارانی ئێران
SNN
بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ لە نیسانی 2020دا سوپای پاسدارانی ئێران خرایە لیستی هێزی تیرۆری نێودەوڵەتییەوە، لە کاتی ئێستاشدا لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا پرۆژە یاسایەکی پێشکەشی پەرلەمان کردووە تێیدا داوا دەکات سوپای پاسدارانی ئێران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە.
لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا رایگەیاند: دوای بەدواداچوونە بەردەوامەکانمان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرکەوت کە سوپای پاسدارانی ئێران دەستی لە تەواوی کێشەو ناکۆکییەکانی ناوچەکەدا هەیە و هانی تیرۆر و تۆقاندن دەدات بۆ بڵاوکردنەوەی هەژموونی ئێرانی بەتایبەت لە عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن، بەهەمانشێوە بۆتە هۆی تۆقاندنی هاووڵاتییان لە ناوخۆی ئێرانیش.
لە راپۆرتەکەی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیادا وتراوە” دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە کە سوپای پاسدارانی ئێران تەواو لەگەڵ بەندەکانی تیرۆری نێودەوڵەتی یەکدەگرێتەوە کە لە ساڵی 2000دا دانراوە” بۆیە ئەم بابەتە دەڕواتە پەرلەمانەوە لەوێ دەنگی لەسەر دەدرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









