
بەشێک لە کەشتییە سەربازییە ئاوییەکانی تورکیا
SNN
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپیی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئاگادار دەکاتەوە لە بڕیارێکی یەکێتیی ئەوروپا بەوەی سزاکانی سەر ئەنقەرە تووند تر دەکەن.
چارل میچێل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا پێی راگەیاندووە “پێویستە گرژییەکان لە ئاوەکانی رۆژهەڵات کەمبکاتەوە”.
میچێل هۆشداری داوەتە ئەردۆغان کە پێویستە درێژە بە دانوستانەکانی بدات لەگەڵ یۆنان و کێشەکانی قوبرسیش بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان نەهێڵێت.
یەکێتیی ئەوروپا لە لوتکەی رۆژی 10 و 11ی ئەم مانگەدا بڕیاریداوە بە توندتر کردنی سزاکان بۆ سەر تورکیا.
لە بڕیارەکەدا مۆڵەتی تا مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو دراوەتە تورکیا تا کێشەکانی خۆی لەگەڵ یۆنان و قوبرس و ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست چارەسەر بکات.
مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو سەرانی یەکێتیی ئەوروپا هۆشدارییەکی تووندیان دایە تورکیا تا لە گەڕانی بەردەوامی کەشتییەکانی رابوەستێت لە ئاوەکانی سپی ناوەڕاست.
لەئێستادا چاوتێبڕینی تورکیا لە ئاوەکانی ناوچەکە ناکۆکیی زۆری لەنێوان خۆی و یۆنان و یەکێتی ئەوروپادا دروستکردووە، دوای ئەوەی دەرکەوت غازێکی زۆر لە دەریای سپیی ناوەڕاستدا هەیە.
یەکێتیی ئەوروپا لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک هۆشدارییان داوەتە تورکیا کە پێویستە کێشەکانی لەگەڵ یۆنان بە گفتوگۆ چارەسەر بکات و پرۆسەی گەڕان بەدوای وزەدا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست راگرێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









