
رۆناڵد کومان
SNN Sport
سبەی شەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 14ی لالیگا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی ڤالنسیا دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 6:15 خولەک ئەنجام دەدرێت.
کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداری کردوو باسی لە یاریەکە کرد.
کومان لە کۆنگرەکە وتی:” هەر یارییەک بکەین ئێمە پشت بە خۆمان دەبەستین، دەبێت وزەیەکی زۆر سەرف بکەین،یانەی ڤالنسیا تیمێکی بەهێزە، لە کۆتا 6 یاری تەنیا یەک یاری دۆڕاوەو لە ریاڵ مەدریدی بردووەتەوە،ئێمە هەمیشە شیکاری بۆ بەرامبەرەکانمان دەکەین، من لەگەڵ ئەوەم یاریگا پڕ بکەم لەو یاریزانانەی کە توانای هێرشبردن و بەرگری باشیان هەیە”.
دواتر وتی:”دەبێت تیپێکی برسی بۆ بردنەوەمان هەبێت، هاوشێوەی یارییەکانی ئەم دواییە،چونکە یارییەکی باشمان کرد،فشارمان لەسەر یانەی رکابەرمان کرد، بە باشی کاری خۆمانمان ئەنجامدا، ئەوەی گرنگە سبەی لە یاریگای خۆمان بردنەوەیەکی نوێ بەدەست بهێنین”.
لەسەر یاریزانەکانی وتی:” دەبێت پیانیچ چاوەڕوانی دەرفەت بکات، لە ناوەڕاستی یاریگا کێبڕکێیەکی زۆرمان هەیە لە نێوان یاریزانەکان،تەنیا 11 یاریزان یاری دەکات،کۆتینیۆش زۆر باشە بە مامەڵەکردن لەگەڵ تۆپ، بەڵام بەم دواییە بەهۆی بوونی ئازارەوە رێگربووە تا باشترین ئاستەکانی خۆی پێشکەش بکات،ئەراخۆ و ریکی پویگیش دوو یاریزانی جیاوازن، من ئەوە یاریزانانەم خۆشدەوێت کە کار دەکەن بۆ ئەوەی باشتربن،ئەراخۆ بەهێزەو خێرایە، کەسایەتییەکی بەهێزی هەیە، رۆژانە راهێنانی بەهێز دەکات”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









