پۆمپیۆ: رووسیا دوژمنمانە و هێرشە ئەلیکترۆنییەکەش دەستی ئەوی تێدایە

مایک پۆمپیۆ
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رووسیا دەخاتە ناو لیستی دوژمنەکانی ئەمریکاوە و رایدەگەیەنێت “ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییەی بەمدواییە کرایە سەر ناوەندە هەستیارەکانی ئەمریکا مۆسکۆ دەستی هەیە تیایاندا”.
پۆمپیۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فۆکس نیوز رایگەیاند “پرسیارم لێدەکرێت لەبارەی ئەوەی کێ دوژمنی ئەمریکایە، منیش دەڵێم یەکێک لە دوژمنە سەرەکییەکان رووسیایە”.
وتیشی: “ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا بووەتە مەترسی بۆ سەر ئەو کەسانەی ئازادییان خۆشدەوێت”.
لەبارەی هێرشی ئەلیکترۆنیش کە بەمدواییە بۆ سەر چەند ناوەندێکی هەستیاری حکومەتی ئەمریکا ئەنجامدرا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: “ئێستا دەتوانین بڵێین رووسیا هۆکاری سەرەکیی ئەنجامدانی ئەو هێرشەیە و وەک لایەنی سەرەکی تێکدانی سیستمە ئەلیکترۆنییەکان هاوکاری هاککەرانی کردووە”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









