“بهرزكردنهوهى بههاى دۆلار بهرامبهر دینار ئابوورى عێراق تووشى كارهسات دهكات”

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
شارەزایەكی ئابووری و دارایی رایدهگهیهنێت: ئەوەی حكومەتی عێراق پەنای بۆ بردووە بە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، چارەسەركردنی قەیرانە بە قەیران ئەوەش لە زانستی ئابووریدا كارەسات بۆ دەوڵەت و هاووڵاتییان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
عوسمان محەمەد، شارەزا لە كاروباری دارایی و ئابووری بە SNNی راگەیاند: “بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە لە وانهیە لە كورتمەودادا كەمێك لە قەیرانی دارایی بۆ حكومەت چارەسەر بكات بە تایبەت لەڕووی پڕكردنەوەی كورتهێنان لە بودجەی گشتی، بەڵام ئەمە لە درێژمەودادا كارەساتی ئابووری زۆر خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت، چونكە لە 85%ی پێداویستییەكانی هاووڵاتییانی عێراق لە دەرەوە هاوردە دەكرێن ئەو پێداویستیانەش بە دۆلار مامەڵەیان پێوە دەكرێت كاتێك نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە هەڵئاوسان دروستدەبێت كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان نییە”.
وتیشى: “ئەوەی ئێستا حكومەتی عێراق پەنای بۆ بردووە چارەسەركردنی قەیرانە بە قەیران، ئەمەش لە زانستی ئابووریدا رەتكراوەتەوە، چونكە ناكرێت لەبەر بەرژەوەندییەكی كاتی ئابووری وڵات تووشی هەرەس بكرێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی دابەزاندنی نرخی دراو هیچ چارەسەرێكی زانستی نییە، بەڵكو حكومەت بۆخۆیشی زیانی زۆری لێدەكات، بە نموونە كاتێك حكومەت بیەوێت پێداویستییەك بۆ دامودەزگا حكومەییەكان بكرێت لە بازاڕەكاندا نرخەكانییان زۆر بەرزبووەتەوە ئەمە وادەكات حكومەت لە گیرفانێكەوە پارەی تێبێت و لە گیرفانەكەی ترییەوە بڕواتە دەرەوە، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكاتدا هەر هاووڵاتییان زەرەرمەند دەبن”.
ئەو شارەزایەی بواری ئابووری ئەوەشی خستەڕوو: “وەك چۆن ماوەی چەند ساڵێكە حكومەت توانیویەتی جۆرێك لە جێگیركردنی نرخی دۆلار و دینار بپارێزێت ئێستاش دەتوانێت بە هەمان شێوەی ئەو نرخانە بەجێگری بهێڵێتەوە، لەبری ئەوەی دەست بۆ بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار ببات بۆ پڕكردنەوەی كوتهێنان دەتوانێت لە زۆر بواری دیكەدا چاكسازی بكات و سەرچاوەی داهات زیاد بكات، چونكە عێراق زۆر بواری لەبەردەستدایە كە دەتوانێت تیایاندا چاكسازی بكات و داهات زۆر بكات بەبێ ئەوەی نرخی دۆلار بەرز بكاتەوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








