
زیدان
SNNsport
سبەی یەکشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 14ی لالیگا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئیبار و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداری کردوو باسی لە یاریەکە کردوو وتی:” سبەی هەلێکی ترە بۆ ئەوەی نیشانی بدەین کە تیمێکین دەبێت لەسەر ئەم هێڵە بەردەوام بین،ئیسکۆ لەگەڵماندایەو سبەی یارییەکی تری گرنگ دەکەین،هازارد بە تەواوی چاکبووەتەوەو لەگەڵمان راهێنان دەکات و هیوادارم بە زووی لەگەڵ تیپەکە بێت،من پشت بە هەموو یاریزانەکانم دەبەستم”.
وتیشی:”زۆر خۆشحاڵم کە توانیومە راهێنان بە ئەم یاریزانانەی یانەی ریاڵ مەدرید بدەمەوە و لە یانەی ریاڵ مەدریدم،من گرێبەستم تا 2022 لەگەڵ یانەکەم هەیە، داوای هیچ شتێک ناکەم، من بە بەختم لە باشترین یانەی جیهانم”.
لەسەر ڤینسیۆس وتی:” وابزانم ئەو تووشی هەوکردنی گەدە بووە، تای نیە،بەڵام ئامادە نیە بۆ یاریەکە، سبەی یاریەکە زۆر گرنگ دەبێت،ئاسان نیە،یارییەکی زۆر قوتس دەبێت، دەبێت باشترین ئاست پێشکەش بکەین”.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









