بەریتانیا کەرەنتینەی هاووڵاتییان لە نێو ماڵەکانیان درێژدەکاتەوە

بۆریس جۆنسۆن
SNN
بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: کە دووبارە قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتینەی هاووڵاتییان لە ماڵەکانی خۆیان رادەگەیەنین بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کە ماوەی چەند رۆژێکە لەو وڵاتە ژمارەکان زیادی کردووە.
ئەم هەواڵەی جۆنسۆن هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دڵتەنگ کرد چونکە چیتر ناتوانن بەشداری لە بۆنەکانی جەژنی سەری ساڵ و ئاهەنگەکانی رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بکەن، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا، جۆنسۆن وتی لە رۆژی یەکشەممە واتا لە سبەینێوە دووبارە کەرەنتینکردنی هاووڵاتییان لە ماڵەوە دەستپیدەکاتەوە.
توێژەرانیش لای خۆیانەوە ئاشکرایان کرد کە بازدانێکی نوێ جینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا روویداوەو ئەم جارەیان زۆر بەهیزتر و خێراتر بڵاودەبێتەوە.
جۆنسۆن بە راشکاوانە بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەڵێت: بەداوای لێبوردنەوە بە هاووڵاتییان دەڵێم کە کەرەنتینە لە جەژنەکانی سەری ساڵ بەردەوام دەبێت و هەموو کۆبوونەوەیەکی گروپ و کۆمەڵ رادەگیرێت بە تایبەتی لە زۆنی چواری لەندەن.
ئەمڕۆ لە بەریتانیا 27052 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەگەڵ گیانلەدەستانی 538 کەس، ئەمەش حکومەتی وڵاتەکەی ناچارکرد کە دووبارە کەرەنتینی هاووڵاتییان لە ماڵەکانی خۆیان رابگەیەنێت.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









