ئابووری عێراق بە “نوقمبوو” ناودەبات و دەشڵێت دابەزینی بەهای دینار سودی نابێت

دۆلار و دینار
SNN
ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکی کە تایبەتە بە راپۆرتی ئابووری رایگەیاند: شارەزایانی ئابووری عێراق هەستاون بە دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار کە ئەمە هیچ سودێکی نابێت، دۆخی ئێستای ئابووری عێراق بە “نوقمبوو” ناودەبات.
بلۆمبێرگ لە راپۆرتەکەی خۆیدا دەڵێت: دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی لە ئاستی دۆلاردا دەبێتە هۆی هەڵئاوسانێکی گەورەو عێراق قەیرانێکی دیکە بۆخی دروستدەکات، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەمان کاتدا عێراق خەرجییەکانی وەک خۆیەتی و هیچ کەمکردنەوەیەکی تێدا نەکردووە کە دەبوو ئەوە وەک یەکەم خاڵ بکرایە، کە ئەو هەنگاوە خودی خۆی ئابووری عێراق لە قەیرانێکی گەورە رزگار دەکات.
ئاماژە بەوەشدەکات” دابەزینی بەهای دینار، تا مەوەیەک لەسەر هاووڵاتییان بە قورسی دەمێنێتەوە چونکە نرخی شمەک و کاڵاکان بەرزدەبێتەوە، بەتایبەتی ئەو کاڵایانەی کە بە دۆلار لە دەرەوەی وڵات دێتە ناوەوە، لەهەمان کاتدا مووچەی هاووڵاتییانی عێراق هەر بە دینار دەبێت”.
بلۆمبێرگ لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەیدا دەڵێت: هەرچەندە قورسە بەڵام هەنگاوەکەی بانکی ناوەندی عێراق زیرەکانەیە، چونکە گەر عێراق ئەم هەناوەی نەنایە ئەوە بودجەی ساڵی 2021 بەشی چەند مانگێکی کەمی دەکرد و ئەوکات دەبوو عێراق دەست بۆ نەختینەییەکانی دەرەو بەرێت کە ئەمە خودی خۆی راستەوخۆ بەهای دراوەکەی لەدەستدەدا”.
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێشدووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
حوزهیران 3, 2026پێشەوا هەورامانی: ئێمە داوای مووچە ناکەین داوای بودجەش دەکەین
حوزهیران 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
39 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021






