دەمیرتاش لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێکی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە
SNN
ڕۆژى چوارشەممە 23ى كانوونى یهكهم دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ پەیامێکی تایبەتی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای ئازادکردنی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) دەکات، سەڵاحەدین دەمیرتاشیش دوای ئەم پەیامە، پەیامێک لە زیندانەوە بڵاودەکاتەوە.
دهمیرتاش لە پەیامەکەیدا کە لە تویتەر بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت: “شتێكی ڕوونە كە تەواوی ئەو بەناو ڕێكارە یاساییانەی دژی من و هاوڕێیانم ئەنجامدراون بۆ ماوەی شەش ساڵ، ئامانجێكی سیاسی لەپشتەوە بووە و هیچ یاسایى نهبووه، توركیا گەورەترە لە تیمی پێنج چەتە، تەماشای ئەوە مەكەن كە هاواری بۆ دەكەن، چونكە دەیانەوێت بەو هاوارانە ترس و لاوازیی و كەمتواناییەكانیان پیشانبدەن، بەهێزبن و دژ بە ناسۆرییەكان بوەستن، ئێسته من ئەو كارە ئەنجامدەدەم، ئێمە بەهێز و بە هەڵوێست و ڕەوشتین، هەموومان پێكەوە سەردەكەوین خەمبار مەبن”.
سەڵاحەدین دهمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان، چوار ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی ئەندامبوون و ئەنجامدانی پڕوپاگەندە بۆ پەكەكە و كەجەكە، لەلایەن توركیاوە لە ماڵەكەی خۆیدا دەستگیرکرا.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









