
کۆرۆنا ئیسپانیا
SNN
جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژمارەیەک وڵاتی دیکە بڵاوبووەتەوە، دوایین وڵاتیش هیندستانە کە شەش حاڵەتی تیادا تۆمارکراوە.
بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی کەنەدا و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا و کۆریای باشوور و هیندستان بڵاوبووەتەوە.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی تەندروستی، ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا کە سەرەتا لە بەریتانیا سەریهەڵداوە، لە تەشەنەسەندندایە، رێکخراوی تەندروستی جیهانیش هۆشداریداوە لەوەی لە ساڵی 2021 ببێتە گرفتێکی نوێ کە رووبەڕووی جیهان ببێتەوە.
تیدرۆس ئەدھانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لەمیانی وتارێکیدا کە بە رێگەی ئۆنلاین پێشکەشی کرد لە ساڵیادی ئاگادارکردنەوەیان لەبارەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەلایەن چینەوە، دوپاتیکردەوە، رێکخراوەکەیان پشوو نادات تا ئەو کاتەی ھەموو وڵاتانی جیھان ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان پێدەگات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









