لەسەر ناردنی چەند جانتا دۆلارێك لەلایەن قاسم سلێمانییەوە بۆ حەماس، سوپای پاسداران هاتە دەنگ

SNN
مەحمود زەهار فەرماندەی باڵای جوڵانەوەی حەماسی لوبنانی لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ تەلەفیزیۆنی “العالم”ی ئێرانی لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاند: لە یەکەم چاوپێکەوتنمان لەگەڵ قاسم سلێمانی لە ساڵی 2006دا بڕی 22 ملیۆن دۆلاری پێبەخشین وەک هاوکارییەکی بچووک بۆ گروپی حەماس.
بۆیە ماوەی چەند رۆژێکە هەڵمەتێک دژی قاسم سلێمانی لە ناو ئێراندا دەستیپێکردووە بەناوی (جانتای دۆلار)، وەک کاردانەوەک بۆ ئەوەی کە ئێران لەوپەڕی برسێتی و قەیرانی دارایدایە بەڵام سەرکردەو لایەنە سیاسییەکان بە جانتا دۆلار دەبەنەوە دەرەوە بۆ گروپە تیرۆرستییەکان.
لای خۆشییەوە محەمەد باقر زولقەدر، جێگری گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: عەلی خامنەی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، خودی خۆی هاوکاری دارایی و لۆجستی بۆ ئەو گروپانە دابیندەکات، پێویست ناکات لەمە زیاتر روونکردنەوە بدەین.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









