داعش خۆی بە بەرپرسیاری هێرشی سەر پاسە سەربازییەکەی سوریا ناساند

وێنەی هێرشەکە
SNN
ئەو هێرشەی شەوی چوارشەممەی رابردوو کرایە سەر پاسێکی نەفەرهەڵگر لە سوریا، رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی ئەنجامدانی گرتە ئەستۆی خۆی.
هەواڵەکە پێگەی سایت بڵاویکردووەتەوە کە تایبەتمەندە لە چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکان کە ئەویش پشتی بە بەیاننامەیەکی رێکخراوی داعش بەستووە.
بەیاننامەکەی داعش دەڵێت: “لەڕێگەی بۆمبی سەر رێگەوە توانیمان پاسێکی پڕ لە سەربازی سوپای سوریا بکەینە ئامانج و 40 سەربازی رژێمی ئەسەد بکوژین”.
شەوی چوارشەممەی رابردوو میدیای رەسمی سوریا بڵاویکردەوە “لە بۆسەیەکی چکدارانی نەیاری دیمەشقدا 20 سەرباز و 8 هاووڵاتی سڤیل گیانیانلەدەستداوە پاشئەوەی هێرشکراوەتە سەر پاسەکەیان”.
بەوتەی میدیای رەسمی سوریا، تیرۆریستان بە هێرشەکە هەستاون کاتێک پاسەکە لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی هەردوو شاری تەدمور و دێرەزور بووە.
بەپێی ئاماری رەسمی، هێرشەکە بووەتەهۆی کوژرانی 40 سەربازی سوپای سوریا و 8 هاووڵاتی مەدەنیش گیانیانلەدەستداوە و 9ی دیکەش بریندار بوون و چەکدارانی سەربە داعش ئەنجامدەری هێرشەکەن.
سەرچاوە ناوخۆییەکانی سوریا وتیان “سەربازە کوژراوەکان سەربە سوپای سوریان و هێرشەکەش لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجامدراوە”.
ئەو شوێنەی بە دیاریکراویی هێرشەکەی لێ ئەنجامدراوە، ناوی (کەباجب)ە و ماوەیەکی زۆرە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بە گوومانی هەبوونی داعش، رۆژانە بۆردوومانی دەکەن.
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: پێموایە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران دەگەینە رێککەوتن
حوزهیران 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
11 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
11 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









