لە سلێمانی بە شێوەیەكی جیاواز ڕێنمایی گەشتیاران دەكرێت

SNN- عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد كە لەڕێگەی كردنەوەی سەنتەری پێدانی زانیاری بە گەشتیاران هاوكاری باشی سەرجەم ئەو گەشتیارانە دەكەین كە لە شوێنە جیاوازەكانەوە سەردانی سلێمانی دەكەن و زانیارییان لەسەر شوێنە گەشتیاریەكان نییە، ئەوەش هۆكارێكی باش دەبێت بۆ زیاتر ڕاكێشانی گەشتیاری پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ سلێمانی.
ئارام شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەكاتی هاتنی بۆنە و جەژنەكاندا ئێمە تەنها لە بازگەكان زانیاریمان لەسەر ئەو گەشتیارانە دەستدەكەوت كە لە دەرەوەی پارێزگای سلێمانییەوە ڕوویان لە سنوورەكە دەكرد، یاخود هەر تەنها لەوێوە زانیارییان پێدەدرا لەسەر ناوچە گەشتیارییەكان، بەڵام لە ئێستادا بە شێوەكی جیاواز تر و لە ناو سەنتەری شاری سلێمانیش لە نزیك باخی گشتی سەنتەرێكی تایبەت بە پێدانی زانیاریمان بە گەشتیاران كردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاری سەرەكی ئەو سەنتەرە پێدانی زانیاری لەسەر هەموو ئەو شوێنە گەشتیاری و پرۆژە گەشتیارییانە دەبێت كە مۆڵەتی دەستەی گەشتوگوزارییان پێدراوە، ئەمەش لە پێناو خزمەتكردنی گەشتیاران و هاوكات زیاتر گرنگیدان بە كەرتی گەشتیاری تا زۆرترین گەشتیار ڕوو لە سنورەكەمان بكات، ئەمەش بۆ یەكەمجارە سەنتەرێكی لەو شێوەیە بێبەرامبەر زانیاری بە گەشتیاران بدات.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەم سەنتەرە بۆ ئەو گەشتیارانە سودی دەبێت كە لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە سەردانی سلێمانی دەكەن و هیچ زانیارییەكیان لەسەر كەرتی گەشتیاری نییە، لەو سەنتەرە بە دوو شێوازی دیجیتاڵی و هەروەها لەرێگەی كارمەندێكەوە كە لەڕۆژانی پشووش لەوێ دەوام دەكات زانیاری و ژمارە تەلەفۆنی هەموو ئەو شوێنە گەشتیارییانە دەداتە ئەو گەشتیارانەی سەردانی سەنتەرەكە دەكەن.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









