ئەردۆغان رێگە نادات نەیارەکانی لە دەرەوەی تورکیاش بحەوێنەوە

باڵیۆز ئیلین شاتان و هاوکارێکی خۆی
SNN
سەرۆککۆماری تورکیا لەسەر تاکڕەوی و دیکتاتۆریەتی خۆی بەردەوامە و تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتەکەشی و لەوپەڕی ئەفریقیا راوەدووی نەیار و دژبەرەکانی خۆی دەنێت.
سایتی نورديك مونيتور-ی سویدی ئاشکرایکردووە باڵیۆزخانەی تورکیا لە مۆزەمبیق بووەتە لانکەیەکی سیخوڕی بەسەر نەیارەکانیەوە کە ئەوەش پێچەوانەی پێودانگە دپلۆماتییەکانە.
سایتەکە راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: “باڵیۆزخانە و کونسوڵگەرییەکانی تورک خەریکی سیخوڕیکردنن بەسەر هاووڵاتیانی خۆیانەوە کە ئۆپۆزسیۆنن و دژی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دەجوڵێنەوە”.
راپۆرتەکە بەڵگەیەکی ئاشکراکردووە کە بروسکەیەکی باڵیۆزخانەی تورکیایە لە مابۆتۆ و ساڵی 2016 دەرچووە، کە لیستێکە بەناوی 32 هاووڵاتی تورک و خوێندنگەیەکی نێودەوڵەتی کە “باشترینە” لە مۆزەمبیق و بە نەیار و گەندەڵ لە لیستەکەدا هاتوون.
بەڵگەنامەکە لەلایەن ئیلین شاتان باڵیۆزی تورکیا لە مۆزەمبیق ئامادە کراوە و چاودێری و سیخوڕیی بەسەر ئەندامانی فەتحوڵا گولەن کراوە و هەوڵی ئەوە دراوە ڤیزاکانیان لەو وڵاتە بۆ نوێ نەکرێتەوە تا تووشی گرفت ببن.
ئیلین شاتان بەمدواییانە بووەتە سەرۆکی بەشی هەواڵگریی لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دوای ئەوەی پۆستی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە سلۆڤینیا پێدرابوو.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









