داوایەکی ئەمریکا بۆ رادەستکردنەوەی دامەزرێنەری ویکیلیکس رەتکرایەوە

SNN
ئەمڕۆ دادگای بەریتانیا فەرمانیکرد بە رەتکردنەوەی داوایەکی ئەمریکا بۆ رادەستکردنەوەی جولیان ئەسانج دامەزرێنەری ویکیلیکس بە ئەمریکا.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، لە دادگای تاوانەکانی ناوەند لە بەریتانیا ئەو بڕیارە دراوە، پێشبینیش دەکرێت تانە لە فەرمانەکە بدرێت.
ئەو فەرمانەی دادگای بەریتانیا دوای چەندین هەفتە دێت لە دانیشتنی دادگا کە پشتیوانەکانی ئەسانج تۆمەتەکانی “سیخوڕی و هاککردنی کۆمپیوتەری حکومی ئەمریکا”یان رەتکردەوە و رایانگەیاند، ئەو سزایانەی کە لەلایەن دادگای ئەمریکاوە لە دژی دراون هێرشە بۆسەر ئازادی رادەربڕین.
لەبەرامبەردا پارێزەرەکانی کەیسەکە دەڵێت، ئەسانج هاوکاری شرۆڤەکار چێڵسیا مانینگ-ی کردووە لە پێشێلکردنی یاسایەکی ئەمریکا سەبارەت بە سیخوڕیکردن، هاوکات دەستیهەبووە لە هاککردنی چەندین کەس و زانیاری هەستیاری بڵاوکردووەتەوە لەسەر چەند شایەتحاڵێک.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









