دەستەی دەستپاکی و سەرۆکایەتی کۆمار، کار بۆ گەڕانەوەی پارە بلۆکراوەکانی عێراق دەکەن

0
808

SNN

بەپێی زانیارییەکانی SNN، سەرۆکایەتى کۆماری عێراق، سەرپەشتى هەڵمەتێکى فراوانى جیهانى دەکات بۆ گەرانەوەى ئەو پارانەى بەشێوەى نایاسایى براونەتە دەرەوەی عێراق.

‎دەستەی دەستپاکی عێراقی و داواكاری گشتی و نوسینگەی نەهێشتنی سپیكردنەوەی پارە لە بانكی ناوەندیی عێراق، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆكایەتی كۆمار، هەوڵەكانیان چر كردووەتەوە بۆ دۆزینەوەو ئاشكرا كردنی ئەو پارانەی بەشێوەی نایاسایی و بەرێگای سپیكردنەوە براونەتە دەرەوەی وڵات، كه‌ زیاتر لە 200 ملیار دۆلار لە ماوەی ساڵانی 2003 تا 2015 بەشێوازی جۆراو جۆر لەچەندین بانكی دەرەوە مامەڵەی پێوە كراوە.
‎
بۆئەم ھەڵمەتەش نەتەوەیەکگرتوەن بەشدارە لەهەوڵى گەرانەوەى پارە بلۆککراوەکان و ئەو پارنەى بەقاچاغ لەعێراق براونەتە دەرەوە.

‎له‌ ئێستاشدا داتابەیسێك بۆ كۆكردنەوەی زانیارییەكان دروستكراوە، وەك سەرەتایەك ناوی بەشێكی زۆر لەبەرپرسە باڵاكانی كورد و عێراقی هاتووە كە لەو كارەوە تێوەگلاون و تیمەکان سەرقاڵی داخڵ کردنی ناو و پلەی بەرپرسان و بڕی پارە دزراوەکانن .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this