ئەو وڵاتانەی ئەوروپا کە رێککەوتنی ئەتۆمییان واژوو کردووە: نیگەرانین لە ئێران

دامەزراوەیەکی ئەتۆمیی
SNN
هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا کە واژووی رێککەوتنی ئەتۆمییان لەگەڵ ئێران کردووە، دەڵێن: “زۆر نیگەرانین لەوەی تاران پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ 20٪ بەرز کردووەتەوە”.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئەو سێ وڵاتە دەڵێن: “ئەوەی ئێران کردوویەتی هیچ بیانوویەکی نەهێشتووەتەوە و هۆشدارییان داوە لەوەی دۆخەکە بەرەو خراپبوونی زیاتر دەچێت”.
ئەو سێ وڵاتە باسی ئەوەشیانکردووە کە ئەو هەنگاوەی ئێران هاندەر نابێت بۆ ئەوەی خاڵەکانی رێککەوتنەکە رێچکەی ئاسایی خۆیان وەربگرن”.
رۆژی 4ی ئەم مانگە حکومەتی ئێران رایگەیاند “وڵاتەکەی لە وێستگەی فۆردۆی ئەتۆمی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە رێژەی 20% دەستپێکردووەتەوە کە پێشتر پەرلەمان ئەو یاسایەی بۆ دەرکردووە”.
عەلی رەبیعی وتەبێژی رەسمی حکومەتی تاران رایگەیاند “حەسەن رۆحانی سەرۆککۆمار فەرمانیکردووە بە دەستپێکردنەوەی پیتاندن بە رێژەی 20٪”.
بەوتەی رەبیعی “رێکخراوی وزەی ئەتۆم پێش چەند کاتژمێرێک دەستی بە کاری پێویست کردووە و غازی بۆ ناو وێستگەکە ناردووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا یەکەم بڕی غازی UF6بەرهەمدەهێنرێت”.
وتەبێژی حکومەتی ئێران راشیگەیاند “پێشتر لەوبارەیەوە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم-یان ئاگادار کردووەتەوە کە دەستدەکەن بە پیتاندن وەک ئەوەی لە رێککەوتنەکان زامن کراوە”.
عەلی رەبیعی دەشڵێت: “تاران پێیوایە کە بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی نییە، بەڵام پەیوەستە بە جێبەجێکردنی وەک یاسایەکی پەرلەمانیی کە پەسەند کراوە”.
رۆژی 30ی تشرینی دووەمی ساڵی پار پەرلەمانی ئێران، رەزامەندی لەسەر پرۆژەیاسای تایبەت بە زیادکردنی بڕی پیتاندنی یۆرانیۆم لە وڵاتەکەی دا، هاوکات ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکە لێکۆڵینەوە لە ئەگەری راگرتنی پابەندبوونی وڵاتەکەیان بە پەیماننامەی “رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی” دەکەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









