هۆشیار زێبارى: فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ماوه‌ى 50 ساڵ درۆیه

هۆشیار زێبارى، ئەندامى مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووترى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: كۆمه‌ڵێك گروپ له به‌غدا دروستبوون كه تێگه‌یشتن لێیان قورسه، ده‌شڵێت: “ئه‌و قسانه‌ى كه ده‌ڵێن: هه‌رێم نه‌وتى خۆى فرۆشتووه بۆ ماوه‌ى 50 ساڵ راستنین”.
هۆشیار زێبارى، ئەندامى مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووى عێراق له نوێترین دیمانه‌یدا كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى شه‌رقییه ئه‌نجامیداوه رایگه‌یاند: “ئه‌و بابه‌ته‌ى كه زۆرجار باسى لێوه‌ده‌كرێت كه هه‌رێمى كوردستان نه‌وته‌كه‌ى فرۆشتووه بۆ ماوه‌ى 50 ساڵ درۆیه، سه‌رجه‌م ئه‌و قسانه‌شى كه باس لهوهدهكهن هه‌رێم پابه‌ند نابێت به‌و رێككه‌وتنانه‌ى كه له‌گه‌ڵ به‌غدا كردوونى ئه‌نجامیداون له راستییه‌وه، چونكه هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تى پابه‌ند ده‌بێت”.
وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “كێشه هه‌یه له بابه‌تى كۆمپانیاكان و گرێبه‌سته‌كانیاندا و پێویسته حكومه‌تى ناوه‌ندى شایسته داراییه‌كانیان بگرێته ئه‌ستۆ به‌بێ هیچ پاساوێكى سیاسى، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وه‌ى به‌غدا ده‌یكات تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه له هه‌رێم”.
هۆشیار زێبارى بڕواى وایه، “كێشه‌كانى عێراق كێشه‌ى سیاسیین، چونكه سه‌رجه‌میان به‌هۆى جیاوازییه سیاسییه‌كانه‌وه دروستبوون، به‌تایبه‌تى له‌نێوان زۆرینه‌دا كه شیعه‌ن”.
زێبارى له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “هاوپه‌یمانى شیعه و كورد له‌دواى رووخانى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن له‌سه‌ر بنه‌ماى دروستكردنى عێراقێكى نوێ بونیادنرا و هه‌ردوولا تێگه‌یشتن له‌نێوانیاندا هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه جیاوازه، كۆمه‌ڵێك گروپ دروستبوون كه تێگه‌یشتن لێیان قورسه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵوێستى كورد له به‌غدا په‌رته‌وازه‌یه”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









