ئێران بەنیازە پشكنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وزه‌ی ئه‌تۆم لە وڵاتەکەی دەربکات

سەرۆککۆماری ئێران لەدامەزراوەیەکی ئەتۆمی وڵاتەکەی
SNN
ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتی ئێران رایگەیاند: پشکنەرانی نێودەوڵەتی وزەی ئه‌تۆمی ده‌رده‌كه‌ین و پرۆتۆکۆڵی زیادكراو راده‌گرین، ئه‌گه‌ر تا (21ی شوبات) سزاکانی سەر ئێران لانه‌برێت.
ئه‌حمه‌د فه‌راهانی بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: “ئه‌و بڕیاره له شوباتی داهاتوو جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر سزا دارایی و بانكی و نه‌وتییه‌كانی سه‌ر ئێران هه‌ڵنه‌گیرێن،رونیشیکردەوە ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه و پێویسته حكومه‌ت جێبه‌جێی بكات، جۆ بایدن، ماوه‌ی مانگێكی له‌به‌رده‌سته، تا رێكاری پێویست بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكان ئه‌نجامبدات، ئه‌گه‌ر نا، تاران به‌رگری لە خۆی ده‌كات”.
ئێران لە هەفتەی رابردووەوە پیتاندنی یۆرانیۆمی به‌رێژه‌ی (20%) زیادكرد، وەك بەشێك لە پلانی کاری ستراتیژی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سزا ده‌ره‌كییه‌كانی، کە لە مانگی کانوونی یەکەمی (2020)دا، لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند کراوه.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









