“مه‌ترسى هه‌یه پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 ده‌رگاى ههڕاجفرۆشكردنى موڵكه‌كانى عێراق بكاته‌وه”

لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
دانانى بڕگه‌یه‌ك له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ فرۆشتنى موڵكه‌كانى ده‌وڵه‌ت ده‌بێته جێگه‌ى سه‌رنج، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش ده‌ڵێت: “جێگیركردنى ئه‌و بڕگه‌یه ده‌رگاى گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵى ده‌كاته‌وه”.
پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق كه له ئێستادا له په‌رله‌مانه و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه، یه‌كێك له مادده‌كانى بریتییه له “فرۆشتنى موڵكه‌كانى ده‌وڵه‌ت له‌ماوه‌ى كه‌متر له شه‌ش مانگدا”.
سه‌عد خه‌زعه‌لى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى سائیرون ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند: “ئه‌و بڕگه‌یه‌ى كه له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا هه‌یه سه‌باره‌ت به فرۆشتنى موڵكه‌كانى ده‌وڵه‌ت زۆر مه‌ترسیداره، چونكه ده‌رگاى گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵى ده‌كاته‌وه”.
وتیشى: “ئه‌م موڵكانه‌ى حكومه‌ت ملیۆنان دۆلار له‌سه‌رى كه‌وتوون، چه‌ندین ساڵى خایاندووه بونیادنانیان و پاره‌یه‌كى زۆریان تێدا خه‌رجكراوه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “یه‌كێك له مه‌ترسییه‌كانى جێگیركردنى ئه‌م بڕگه‌یه بریتیه له‌وه‌ى كه كه‌سانێكى چاوچنۆك ده‌توانن چاو ببڕنه ئه‌م موڵكانهوه له‌ڕێگه‌ى ئه‌م مادده‌یه‌وه به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌یان پێوه‌بكه‌ن و ههڕاجفرۆشیان بكه‌ن”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









