
کۆرۆنا لە عێراق
SNN
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت “لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵدا ڤاکسینە نوێیەکەی دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق، واتا نزیکەی 2 مانگی دیکە”.
سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتەکە ئەمڕۆ دووشەممە وتی: “حکومەتی عێراق گرێبەستی واژوو کردووە لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر و لە داهاتوودا دەستدەکەین بە دابەشکردنی”.
ئاشکرایکرد “لەگەڵ 180 دەوڵەتی دیکە لەناو هاوپەیمانیی نێودوەڵەتیی بۆ ڤاکسین ئەندامین و پشکی عێراق لە پێکوتەی کۆرۆنا 20 لەسەدە، واتا 8 ملیۆن دانە لە ڤاکسینەکە بەر عێراق دەکەوێت”.
وتیشی: “لە بەندی یەکەمی رێککەوتنەکەدا وەک قۆناغی سەرەتا 1.5 ملیۆن دانە لە پێکوتەکە دەگاتە عێراق لە دوو مانگی دهاتووشدا ئەویتریش دەگاتە دەستمان”.
راشیگەیاند “دابەشکردنی پێکوتەکە هەموو پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و بە زۆرەملێش نییە لێدانی لە هاووڵاتی، لەڕێگەی میدیاوە ناوی ئەو نەخۆشخانانە دەستنیشاندەکەین کە کووتانەکەی تێدا دەکرێت”.
هەر دوێنێش وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: نزیكەی 60 بنكەی دابەشكردنی ڤاكسینی فایزەر دیارکراوە و ئەو دابەشکردنە بنکە تەندروستییەکان ناگرێتەوە.”
ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەزارەتی تەندروستی پلانێکی داناوە بۆ دیاریکردنی بنکەکانی دابەشکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای فایزەر لەکاتی گەیشتنی بۆ عێراق، تەنها نەخۆشخانەکان دەتوانن ڤاکسینەکە دابەشبکەن و لەنەخۆشخانەکاندا دەدرێت بەخەڵکی، نەک لە بنکە تەندروستییەکانی گەڕەکەکان، لە ئێستادا 60 بنکە لە عێراق دیاریکراوە.
ریاز ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی کۆرۆنا ئێستا لە عێراقدا زۆر باشە و بەرەو باشتریش دەڕۆین، ژمارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە ژمارەی چاکبوونەوەش لە ڤایرۆسەکە بەردەوام لە هەڵکشاندایە.
مانگی دوانزەی ساڵی پار ریاز خەلفی بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق وتی: “لە قۆناغی کۆتایی گفتوگۆدان لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر بەمەبەستی کڕینی پێکوتەکە و چاوەڕێدەکرێت چارەگی دووەمی ساڵی داهاتوو بگاتە دەستیان”.
خەلفی وتیشی: “حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە گرێبەستی کڕینی ڤاکسین دەکات کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ئاژانسی دەرمانی بەریتانیا و ئەمریکاوە پەسەند کرابێت”.
ریاز خەلفی بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کردووە “ڤاکسینەکە لەگەڵ گەیشتنی بە عێراق یەکەمجار لە ستافی تەندروستی و دواتر بەتەمەنەکان و پاشان ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە دەدرێت، ئینجا هێزە ئەمنیییەکان”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









