
هاووڵاتییەکی شار خوبی چین
SNN
بەهۆی ئەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا تیایدا زیادیکردووە، دوای شاری وهان حکومەتی چین بەنیازە شارێکی دیکەی داببڕێت لە جیهان کە نزیکە لە پەکینی پایتەختەوە و چاوەڕێدەکرێت 20 هەزار کەس ببرێنە کەرەنتینەوە.
وەزارەتی تەندروستیی چین بەنیازە هەموو دەروازەکانی چوون و هاتن بۆ شاری خوبی دابخات دوای ئەوەی دەرکەوتووە بەشێوەیەکی بەرچاو تووشبوون بە کۆرۆنا لەو شارە زیادیکردووە.
کەناڵی سی سی تی ڤی دەڵێت: “نزیکەی 20 هەزار کەس کە سەربە 12 گوندن، لە ناوچەی گاوچینگ لە هەرێمی شیجیاز هوانگ سەر بە شاری خوبی رۆژانە کەرەنتین دەکرێن، چونکە تووشبوون بە کۆرۆنا تیایاندا زیاد دەکات رۆژانە”.
مانگی ئازاری ساڵی رابردوو بەهۆی ئەوەی ماوەی چەند رۆژێك بوو هیچ حاڵەتێكی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبای رۆژهەڵاتی چین تۆمارنەكرا، بڕیاردرا لە هەشتی مانگی نیسان، كەرەنتینەكردن لەسەر شارەكە هەڵبگیرێت.
لە 23ی كانوونی دووەمی هەمان ساڵدا، بە ئامانجی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، كەرەنتین بەسەر شاری وهان سەپێندرا.
لە 12ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2019 دا لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبای رۆژهەڵاتی چین بۆ یەکەمجار جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایەوە و بەخێرایی بە ناوچەكانی دیكەی چین و وڵاتانی جیهاندا بڵاوبوویەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









