سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیکرد لە وەزیری بەرگری تورکیا

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
سەرۆککۆماری عێراق جەختدەکاتەوە لە پێویستیی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و رێزگرتن لە سەروەری و رەتکردنەوەی دەستوەردان و دەستدرێژییەکان.
بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا و دەربارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیھان گفتوگۆکرا.
لەو دیدارەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرا و جەختکرایەوە لە رێزگرتن لە سەروەری عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی خاکەکەی و رێگریکردن لەوەی عێراق ببێتە گۆرەپانێک بۆ ھێرشکردنە سەر ھەر لایەنێک.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆککۆمار جەختیکردەوە لەگرنگی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، پشتبەستن بە دیالۆگی بونیادنەر بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی هەرێمایەتی و درێژەدان بە جەنگ دژ بە تیرۆر و رێزگرتن لە سەروەری و رەتکردنەوەی دەستوەردان و دەستدرێژییەکان لەپێناو ھێنانەکایەوەی سەقامگیری ئەمنی و ئابووری لە ناوچەکەدا.
وەزیری بەرگری تورکیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سەروەری و سەقامگیر عێراق دووپاتکردەوە و پابەندبوونی وڵاتەکەشی نیشاندا لە بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ عێراق، ھاوکات ئاماژەشیکرد بەگرنگی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەکارهێنانی زمانی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









