“ملیۆنان دۆلاری داھاتی گشتی لە تەندەری پاککردنەوەی ھەولێردا بە فیڕۆ دەچێت “

شاری هەولێر
SNN
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری کوردستان دەڵێت: “تەندەری کۆکردنەوەی خاشاک بۆ سەرجەم زۆنەکانی پارێزگای ھەولێر کراوە، بەھۆی چەند مەرجێک، کە لە تەندەرەکەدا کراوە ملیۆنان دۆلاری داھاتی گشتی بەفیڕۆ دەچێت، بۆیە گرنگ و پێویستە لە زووترین کاتدا ئەم کارە ڕابگیرێت و سەر لەنوێ تەندەر بکرێتەوە”.
دەشڵێت: “دەبێت ھەمو ئەو ئۆتۆمبیلانەی لە کۆکردنەوەی خاشاک بەکاردێن! ئۆتۆمبیلی ٢٠١٨ ەی سفر کیلۆمەتر کەمتر نەبن! واتە: دەبێت نزیکەی ٢٥٠ ئۆتۆمبیل بکڕدرێت و ١٢ ملیۆن ٥٠٠ ھەزار دۆلار بچێتە دەرەوە بۆ کڕینی ئۆتۆمبیل، وەکخۆی دەڵێت: “هەموو ئەو ئۆتۆمبیلانەی ئێستا ھیچ گرفتیان نییە و ئەم مەرجە بووە بە ھۆی گرانبوونی تەندەر”.
باس لەوەشدەکات “مەرج دانراوە کە دەبێ ئەو کۆمپانیایانەی بۆیان دەردەچێ ئەزمونی ھاوشێوەیان ھەبێت!!! ئەمەش سێ ملیار و ٧٠٤ ملیۆن دینار تەندەری گرانتر کرد تەنیا لە پێنج زۆن”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەکات کۆکردنەوەی خاشاک پرۆسەیەکی ئەوەندە ئاڵۆزە ئەزمونی ھاوشێوەی بوێت؟ کەواتە ئیدی بۆ کۆمپانیای نوێ دروستببێت؟
ئاشکراشیدەکات “پڕۆژەکە پێکهاتووە لە (10) تەندەری شاری هەولێر و دەوروبەری لە هەر تەندەرێک کۆمپانیای جێبەجێکار ناچارکراوە بە دابینکردنی (6) ئۆتۆمبیلی پیکاب دەبل قەمارەی فول مواسەفات مۆدیل2018-2020 سفرکیلۆ مەتر، کۆی گشتی ژمارەی ئۆتۆمبیلەکان دەکاتە (60) و بەھاکەی نزیکەی (2400000) دوو ملیۆن و چوار سەد هەزار دۆلارە، کە لە ماوەی سێ ساڵ ئەم بڕە دەدرێت بە کۆمپانیاکان!
دەشڵێت: “بەڕێوەبەری شارەوانییەکان داوایانکردووە شەش دانەیان بگۆڕدرێت بۆ ئۆتۆمبیلی جۆری پڕادۆ 2020 فول مواسەفات، داواشدەکات “بۆ کۆی تەندەری پاککردنەوە پێداچوونەوە بە ھەموو مەرجەکاندا بکرێت بەشێوەیەک خزمەتی داھاتی گشتی بکات، کۆکردنەوەی خاشاک یەکێکە لە گرفتە گەورەکان و پێویستی بە چارەسەرە”.
هێما بۆ ئەوەشدەکات “کۆمپانیا ھەیە ماوەی 10 ساڵە دوو قەزای ھەولێرێ پێدراوە بەمەرجی ریسایکلین دوای 10 ساڵ ڕیسایکلین نەکراوە.
بەوتەی عەلی حەمە ساڵح لە بنەڕەتدا ئەم کارە ئەرکی حکومەتە و ھیچ حیکمەتێکی تێدا نییە بدرێتە کۆمپانیا، ئۆتۆمبیل دەکڕن یان بە کرێی دەگرن و کرێکار بەکرێ دەگرن! تەنیا کۆمپانیا چاودێری دەکات و وەزارەتی شارەوانی 40 ھەزار فەرمانبەری ھەیە دەتوانێت چاودێر بێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









