سەدر هەڕەشە لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

موقتەدا سەدر
SNN
لەسەر پێشنیازی دواخستنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەڵێت “هیوادارین پێشنیازەکەی کۆمسیۆن پیشەییانە بێت”.
سەدر نووسیوێتی: “هیواخوازین پێشنیازی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە دواخستمی هەڵبژاردن پێشنیازێکی پیشەییانە بێت و مەبەست لێی بۆ خۆ رێکخستن و تەواوکردنی میکانیزمەکانی پرۆسەکە بێت”.
ئەوەشی وتووە “هیوادارین ئەو دواخستنە دوور بێت لە دەستوەردانی سیاسی و دەرەکی و حیزبی و ئیتنی، ئەگەر هۆکاری دواخستن پیشەییە، کێشەمان نییە، گەر نا چاوەڕێی بڕیارمان بکەن”.
روونیشیکردووەتەوە “دەبێت ئەمە کۆتا جار بێت کۆمسیۆن هەڵبژاردن دوا بخات و دەبێت پرۆسەکە بۆ ئەوە بکرێت زوڵم و ستەم و داگیرکاری و قۆرخکاریی نەمێنێت”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









