هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنى مووچه‌ى كارمه‌ندانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم بێ ئه‌نجام بووه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان رایده‌گه‌یه‌نێت: حکومەتی عێراق لە هەوڵی وتووێژ و رێککەوتندایە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، تا بەشە ئاوی عێراق بەربدەنەوە، لەو پێناوەدا ئامادەیە بە ملیۆنەها دۆلار بدات، کەچی پارەی پاسەوانی بەنداوەکانی خۆی نادات.
ڕەحمان خانی، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: جاران حکومەتی عێراق مانگانە لیژنەیەکی دەنارد و راستەوخۆ مووچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی دەدا، بەڵام چوار مانگە مووچەکانی راگرتووین، بیانووی حکومەتی عێراق، پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان و بوونی کێشەیانە لەسەر داهات لەگەڵ هەرێم بۆ نه‌ناردنى ئه‌و مووچه‌یه”.
وتیشى: ” لەگەڵ سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و کوتلە جیاوازەکانی پەرلەمان لەبارەی راگرتنی مووچەکانمان قسەمان کردووە، بەڵام هەوڵەکانمان هیچ ئەنجامێکی نەبووە”.
ڕەحمان خانی ره‌خنه له راگرتنی مووچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە ده‌گرێت و ده‌شڵێت: “80 بۆ 90% ئەو ئاوەی لەبەنداوەکان خەزن دەکرێت، سوودی بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەیە، نەک هەرێم، زۆربەی پرۆژەکان کە لەبەنداوەکانی هەرێم سوودمەند دەبن، لەو ناوچانەن کە لەژێر دەستی حکومەتی عێراقن”.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان نیگەرانی خۆشی دەربڕی لەوەی کە حکومەتی عێراق لەهەوڵی وتووێژ و رێککەوتندایە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، تا بەشە ئاوی عێراق بەربدەنەوە، لەو پێناوەدا ئامادەیە بە ملیۆنەها دۆلار بدات، کەچی پارەی پاسەوانی بەنداوەکانی خۆی نادات.
ماوەی چوار مانگە حکومەتی عێراق مووچەی کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانی نەداوە، لەکاتێکدا لە مانگی 11 ی ساڵی 2017 ەوە و لەوکاتەوە کە بومەلەرزە زیانی بە بەنداوەکان گەیاند، حکومەتی عێراق خۆی راستەوخۆ سه‌رپه‌رشتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى گرته ئه‌ستۆ كه ژماره‌یان 400 كارمه‌نده و له هه‌رسێ به‌نداوى دوكان، ده‌ربه‌ندیخان و دهۆك كارده‌كه‌ن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









