
لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق.
ئه‌ندامه‌كانى شاندى حكومه‌تى هه‌رێم بریتین له: دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروبارى پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانى حكومه‌تى هه‌رێم، به سه‌رۆكایه‌تى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم.
پێشتر ڕێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌وباره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “شاندى حكومى هه‌رێم سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردییه‌كان كۆده‌بنه‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه كورده‌كانى لیژنه‌ى دارایی كۆده‌بنه‌وه، پاشان كاتژمێر 7:00ى ئێواره‌ى هه‌مانڕۆژ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم یه‌كلابكرێته‌وه له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا”.
له‌باره‌ى پێشبینییه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم و هه‌ڵوێستى لایه‌نه شیعه‌كان، ڕێزان شێخ دلێر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “من پێشتریش وتوومه، لایه‌نه‌كانى عێراق سه‌ره‌تا تووندن، به‌ڵام كه رێككه‌وتنى سیاسى ده‌كرێت ئه‌م بابه‌ته ئاسانتر ده‌بێت و ده‌رگاكان ده‌كرێنه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م جاره تاڕاده‌یه‌ك جیاوازه، چونكه تا ئێستاش حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندنه‌بووه به راده‌ستكردنى نه‌وت به به‌غدا، ئه‌گه‌ریش پابه‌ند نه‌بێت چاره‌نووسى پشكى هه‌رێم نادیار ده‌بێت”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









